ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی بارسێلۆنا بە هۆی پێکان سێ مانگ دادەبڕێت

یاریگا
ئالێکس کۆیادۆ، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تووشی پێکانێکی قورس بووە و بەم هۆیەوە سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووە یاریزانی تیپی دووەمی یانەکەیان لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەیان تووشی پێکانێکی قورس بووە و ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پزیشیکی پشکنینی بۆ کرا و لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو یاریزانە بۆ چاکبونەوە پێویستی بە سێ مانگ پشوودان هەیە.

کۆیادۆ ئەم وەرزی یارییەکی بۆ تیپی یەکەمی یانەکەی کردووە و لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا لەلایەن کیکی سێتیێن بانگهێشت کرا و توانی پێنج خولەک یاریی بکات.

Back to top button