ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سوارێز: من بارسێلۆنام زۆر خۆش دەوێت

یاریگا
لویس سوارێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆروگوای و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا باس لە ساتی جیابونەوەی لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکات و پێیوایە نەدەبوایە بەم شێوەیە رەفتاری لەگەڵ بکەن.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ESPN هێرشبەرەکەی پێشووی بارسا دەڵێت ” ئەو کاتەی بەرپرسانی رۆخێ بلانکۆس پەیوەندیان پێوە کردم و ئاگاداریان کردمەوە کە دەبێتە یاریزانێکی گرنگ بۆ ئەوان، هەستم کرد هێشتان لە توانامدا هەیە پێشکەش بکەم، بۆیە یەکسەر داواکارییەکەم پەسەند کرد و، ئێستاش زۆر لەگەڵ ئەو یانەیە دڵخۆشم، بەڵام ئەوەی ئازارم دەدات، رەفتاری بەرپرسانی ئەو کاتی بلاوگرانایە “.

سوارێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی ” من بارسێلۆنام زۆر خۆش دەوێت، بۆ من سەخت بوو هاوڕێکانم جێبێڵم، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەو کات پێیانگووتم تۆ لە پلانەکانی ئێمەدایت، کەچی دواتر رێگەیان پێم نەدا بەشداری راهێنانەکان بکەم، رەفتارەکەیان باش بوو و ئێستا من لە ئاتلێتیکۆم و مێسی ئەویش لە پاریس، هەرگیز خەونیشم بەم رۆژانە نەبینی بوو “.

بابەتی زیاتر

Back to top button