ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپول نزیكە لە كۆتاییهێنان بە یەكەم گرێبەستی زستانەی

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نزیكە لە كۆتاییهێنان بە یەكەم گرێبەستی خۆی لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەدا.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەی لیڤەرپول ئیكۆ لیڤەرپول دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا یەكێك لە یاریزانەكانی برایتۆن ئەلبیۆن بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ڕێدز ئامادەیە ئۆفەرێك بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی برایتۆن بكات بۆ گواستنەوەی ئیف بیسوما ناوەڕاستكاری یانە ئینگلیزیەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

یاریزانە 25 ساڵانەكە سێ وەرزە یاری بۆ برایتۆن دەكات و دوای ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو پێشكەشی كرد چەندین یانەی گەورەی وەك مانچێستەر یونایتد و ئەرسیناڵ تۆتنهام و لیڤەرپول چاویان لە گواستنەوەیەتی بۆ ڕیزەكانیان.

بیسوما

بابەتی زیاتر

Back to top button