عێراقکوردستان

تیروپشکی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق ڕاکێشرا و دوویانەی کوردی کەوتنە کۆمەڵە یەکەوە

یاریگا-

ئێوارەی دوێنێ لە شاری بەغداد و لە بارەگای تایبەت بەخۆی، لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق تیروپشکی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاقی بۆ وەرزی نوێی 2021 _ 2022 ئەنجامدا ، لەم خولە 24 یانە تێدا بەشداری دەکەن و دابەش کران بەسەر دوو کۆمەڵە، هەرکۆمەڵەیەک 12 یانە لە خۆدەگرێت و یاریەکان بەشێوازی چوون و هاتن ئەنجامدەدەرێت، هەروەها یانەی خاوەن پلەی یەکەم ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.

سێ یانەی کوردی لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بەشدارن ئەوانیش بریتین لە هەریەک لە یانەکانی ( دهۆک ، گازی باکوور ، پێشمەرگەی سلێمانی ) هەردوو یانەی گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی کەوتنە کۆمەڵەی دووەم کە پێکهاتوون لە ( سناعات کارەبایی ، بەحری ، ناسڕیە ، بابل ، کەربەلا ، سەماوە ، جنسیە ، الحسین ، پێشمەرگەی سلێمانی ، گازی باکوور ، دیالە ، شەڕگات ) دهۆکیش لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکات لە گەڵ هەریەک لە یانەکانی ( حدود ، مەسافی جنوب ، سوق الشیوخ ، میسان ، کوفە ، عەفک ، مرور ، سڵێخ ، دیفاح مەدەنی ، دهۆک ، ڕووممادی ، عەلەم )

سەبارەت بە خۆئامادەکردنیان ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی مەحمود مەجید تایبەت بە یاریگانێت ووتی ( ماوەی 45 ڕۆژە مەشقەکانمان ئەنجامدەدەین، ئۆردووگایەکی مەشقیمان لە شاری هەولێر کردەوە، هەرچەندە ماوەکەی کەم بوو بەڵام سودمان زۆر لێبینی، ئێمەش و کارگێڕی یانەکەش هەوڵی سەرخستنی یانەکە دەدەین بۆ ڕیزی نایابی عێڕاق، لەهەر شوێنێک کاربکەم ئامانجی من بەرزە و دەمەوێ هەمیشە لە لووتکە بین ، یاریزانێکی پیشەگەری عومانیمان هێناوە لە چاوەڕوانی تەواو بوونی ڤیزاکەین تاوەکو پەیوەندی بە یانەکەمان بکات، هەوڵدەدەین کەمترین خاڵ لە دەست بدەین بۆ ئەوەی تا دوا یاری کێبڕکێی وەرگرتنی پلەی یەکەم بکەین، هەموومان لێرەین بۆ ئەوەی ئامانجی یانەکە بپێکین کە سەرکەوتنە بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق)

وابڕیاریشە یاریەکانی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق لە ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە دەست پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button