خوله‌کانی دیکە

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بووە پاڵەوانی جامی جیهانی

یاریگا
هەردوو هەڵبژاردەی فوتسالی پۆرتوگال و ئارجێنتینا لە یاری کۆتایی جامی جیهانی فوتسال رووبەڕووی یەکتری بونەوە و پۆرتوگالیەکان توانیان ناسناوەکە بەدەست بێنن.

لە بەردەوامی جامی جیهانی فوتسال کە لە لیتوانیا بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئارجێنتینا خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی، هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکتری بونەوە و دواجار پۆرتوگالیەکان توانیان یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک ببەنەوە و بونە پاڵەوان.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی فوتسالی پۆرتوگال بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی و ئارجێنتیناش نەیتوانی بۆ جاری دووەم ناسناوەکە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button