ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی پۆگبای دیاریكردووە لە ئەگەری ڕۆشتنی

یاریگا-

چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی شوێنگرەوەی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەیان دۆزیوەتەوە لە ئەگەری جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی پۆگبا لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكەش تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” دەیلی مەیل ” شەیتانە سورەكان كۆتا سات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پۆگبا دادەنێن كە كۆتایی ساڵی 2021ە .

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە مینۆ ڕایۆلا بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانە فەڕەنسیەكە ئۆفەرێكی مان یونایتدی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پۆگبا ڕەتكردوەتەوە كە موچەی ساڵانەی 24 ملیۆن یۆرۆیان پێشكەشكردبوو.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە مانچێستەر یونایتد چاوی لە گواستنەوەی فرانك كیسێ یاریزانی ئەی سی میلانە بۆ شوێنگرتنەوەی پۆگبا.

پاریس سان جێرمان ئامادەیە ناوەڕاستكارەكەی شەیتانە سورەكان بگوازێتەوە ڕیزەكانی و ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆی وەك موچەی ساڵانەی پێشكەش بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button