ئه‌وروپائیسپانیا

سوارێز هۆكاری ئاهەنگ نەگێڕانەكەی ڕوون دەكاتەوە

یاریگا-

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هۆكاری ئاهەنگ نەگێڕانەكەی ڕوون دەكاتەوە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆیان میوانداری بارسێلۆنای كرد لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا ، یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ڕۆخی بلانكۆس كۆتایی هات.

گۆڵەكانی یاریەكەش تۆماس لیمار لە خولەكی 23 تۆماریكرد و گۆڵی دووەمیش لەلایەن لویس سوارێزەوە لە خولەكی 44 تۆمار كرا.

لە لێدوانی دوای یاریەكە لویزیتۆ ووتی: دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان بەرامبەر بارسێلۆنا ، بردنەوە لە یانەیەكی وەك بارسا شتێكی گەورەیە.

هەروەها ووتیشی: ئاهەنگم نەگێڕا بۆ گۆڵەكەم بەرامبەر بارسێلۆنا وەك ڕێزێكم بۆیان ، وەك خۆشەویستیم بۆ هاوڕێكانی پێشووم.

بەردەوام بوو ووتی: دەزانم بارسێلۆنا بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت ، بۆیە ڕێز لەو كاتە و لە هاوڕێكانم و هاندەران دەگرم.

لە وەڵامی پرسیاری بە ئاماژەكەی دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی بۆ كومان سوارێز ووتی: نەخێر ئەوە تەنها گاڵتەیەك بوو لەگەل منداڵەكانم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button