ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا خەون بە گواستنەوەی پاڵەوانی ئەوروپاوە دەبینێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خەون بە گواستنەوەی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزیەوە دەبینێت بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا.

چاوەڕوان دەكرێت دوای یاریەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتیدا لاپۆرتا ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەیان لە پۆستەكەی دووربخاتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لاپۆرتا سەرسامی تواناكانی تۆماس تۆخێلە و هەروەها سەرسامی ئاستیەتی بەرامبەر یانە بەهێزەكانی ئەوروپا كە بارسێلۆنا چەندین ساڵە پێیەوە دەنالێنێت.

تۆماس تۆخێل لەگەڵ چێڵسی تا ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە ، یانە لەندەنیەكە دوای بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنسلیگ گرێبەستی ڕاهێنەرەكەیان نوێكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button