ئینگلتەراگرنگترین

جەیمس بۆند وەڵامی قسەکانی کڵۆپ دەداتەوە

یاریگا-دانیێل کڕەیگ ئەکتەری بەناوبانگ، کە رۆڵی جەیمس بۆند دەگێڕێت وەڵامی قسەکانی یۆرگن کلۆپ دەداتەوە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە لێدوانێکدا وتبووی بە منداڵی هیواخواز بووە کە گەورە بوو ببێتە ئەکتەر و رۆڵی جەیمس بۆند بگێڕێت بەڵام ئەو کەسێکی گونجاو نەبووە بۆ ئەو کارە.

کاتێک قسەکانی کڵۆپ رووبەرووی دانیێل کڕەیگ کرایەوە وتی “خۆشبەختانە چەند جارێک چانسی ئەوەم هەبووە کڵۆپ ببینم،  ئەو کەسێکی سەرکردەیە و زۆر لە پێش جەیمس بۆندەوەیە، پێم وایە ئەوە دەبووە جەیمس بۆندێکی باش”.

کڵۆپ وەک یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان سەیردەکرێت و لە ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ وەک باشترین راهێنەری جیهان دیاریکراوە بەهۆی دەستکەوتەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول کە هاوکات یانەی دڵخوازی دانیێل کڕەیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button