وه‌رزشه‌کانی دیکە

مانی پاکویاو وازهێنانی راگەیاند

یاریگا-بۆکسێنەری بەناوبانگ مانی پاکویاو رایگەیاند بەیەکجار واز لە بۆکسێن دەهێنێت لەپێناو ژیانی سیاسی.

لە پێگەی فەرمی خۆی ئەستێرە فیلیپینییەکە دەڵێت ئەمە قورسترین بڕیاری ژیانی بووە بەڵام دەیەوێت دوای کاروانی سیاسی خۆی بکەوێت. لە ئێستادا مانی سیناتۆرە لە وڵاتەکەی و بەنیازە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنجی ٢٠٢٢ خۆی بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێرێت.

پاکویاو ٢٦ ساڵی ژیانی لە وەرزشی بۆکسێن بەسەربرد لەو ماوەیە ٧٢ رووبەرووبوونەوەی هەبوو تیایدا ٦٢ جار براوەبووە و دوو جار بەرامبەر و هەشت جاریش تووشی شکست بوو. کۆتا یاری مانگی پێشوو بوو بەرامبەر یۆردینیس یوگای کوبایی لە لاس ڤێگاس، تێیدا تووشی شکست هات.

مانی ١٢ جار بووەتە پاڵەوانی جیهان و یەکەم وەرزشکارە لە مێژوودا لە هەشت کێشی جیاوازدا ببێتە پاڵەوان.

Back to top button