ئه‌وروپائیسپانیا

فاتی باس لە گەڕانەوەی دەكات بۆ یاریگا

یاریگا-

ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان بۆ ماوەی 11 مانگ دووبارە گەڕایەوە یاریكردن.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤانتی كرد و توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بباتەوە ، لە خولەكی 81دا فاتی هاتە نێو یاریگا و توانی گۆڵی سێیەم بە شێوازێكی نایاب تۆمار بكات.

دوای یاریەكە فاتی ووتی: بڕوام نەدەكرد بەو شێوەیە بگەڕێمەوە یاریگاكان ، دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان و هێشتا ڕێگای زۆرمان لە پێشە ، دەمەوێت سوپاسی هاندەران و پزیشكەكان بكەم كارێكی نایابیان ئەنجامدا.

هەروەها ووتیشی: ئەوە شانازیەكی گەورەیە بۆ من پۆشینی درێسی ژمارە 10 لە دوای میسی ، سوپاسی یانەكە و كاپتنەكانیش دەكەم كە ئەو چانسەیان دا بە من.

لە كۆتایشدا ووتی: سوپاسی خێزانەكەم دەكەم و ئەوەی لە توانامدا هەبێت پێشكەشی یانەكەمی دەكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button