خوله‌کانی دیکە

” پیشەکەی خۆم لەگەڵ رۆناڵدۆ ناگۆڕمەوە ”

یاریگا
ریچارد ئێکێرسلی، بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کە ئێستا بازرگانە و کاری کڕین و فرۆشتنی شیر دەکات، باس لە گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یانەکەی پێشووی دەکات و دەشڵێت پیشەکەی خۆی لەگەڵ ئەو یاریزانە ناگۆڕێتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی، بەرگریکارەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان دەڵێت ” زۆر سەیرە لە ساڵی 2009 من و رۆناڵدۆ پێکەوە راهێنان و یاریمان دەکرد، کەچی ئێستا من شەش ساڵە وازم لە یاری کردن هێناوە و ئەویش پاش 12 ساڵ گەڕایەوە ئەو یانەیە و لە ئاستێکی بەرزیشدایە، هەمیشە بیر لەم بابەتە دەکەمەوە ”.

ریچارد لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا دەڵێت ” زۆر لە پیشەکەی خۆم رازیم و ئامادەنیم پیشەکەم لەگەڵ رۆناڵدۆ بگۆڕمەوە، زۆر دڵخۆشم و من خۆم بریار لەسەر ژیانی خۆم دەدەم ”.

Back to top button