ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رافه‌ڕه‌نسا

یوێفا ریزبەندی پێنج ساڵی رابردووی باشترین یانەکانی بڵاوکردەوە

Korek Telecom

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” ریزبەندی باشترین یانەکان و سەرکەوتووترین یانەکانی پێنج ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانیا لە پلەی یەکەم دێت.

ماڵپەری فەرمی یوێفا ریزبەندی باشترین یانەکانی پێنج ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا کە لەم پێنج ساڵەدا پێنج ناسناوی خولی نێوخۆیی بەدەست هێناوە، لە پلەی یەکەم دێت و یانەی مانچێستەر سیتیس لە پلەی دووەم دێت، پلەی سێیەم و چوارەمیش یانەکانی لیڤەرپوول و چێڵسی دێن.

هەرچی یانەکانی بارسێلۆنای و ریال مەدریدی ئیسپانیان، ئەو دوو یانەیە لە پلەکانی پێنجەم و شەشەم دێن، پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیاش لە پلەکانی حەوتەم و هەشتەم دێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!