ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

برۆنۆ فێرناندێز پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە لەدەستدانی لێدانە سزایەكەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەستۆن ڤێلای كرد و یانەی میوان بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكەی بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەدا لێدانێكی سزا بۆ شەیتانە سورەكان درووست بوو برۆنۆ فێرناندێز جێبەجێی كرد و نەیتوانی گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە ناوەڕاستكارە پورتوگالیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:

” هیچ كەس لە من نائومێدتر و بێ ئومێدتر نیە بە لە دەستدانی لێدانە سزایەكە و شكستەكەمان ، من هەموو كات بەرپرسیاریەتیم هەڵگرتووە.

ئەمڕۆ شكستم هێنا بەڵام هەنگاوێك بەرەو پێشەوە چووم و ڕووبەڕووی بەرەنگاریەكی نوێ بوومەوە وەك هەمان ئەو كاتانەی پێشتر چەندین جار تۆپەكە لە نێو تۆڕی گۆڵەكەدا بووە.

ئەم ڕەخنانە بەشێكی گەورەی تۆپی پێیە ، من فێر بووم لەگەڵیدا بژیم ، بۆیە بەكاریدەهێنم تا بتوانم زیاتر بەرەو پێشەوە بچم.

هەموو ئەوانە بەشێكی زۆر گرنگە لە پابەندبوونی من كە هەرگیز ناوەستم لە هەوڵدان بۆ باشترین یاریزان بۆ خۆم و بۆ تیمەكەم.

ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیەکی تایبەتم لە ئەستۆ گرتووە کە جارێکی تر بە من دراوە، لەو کاتەوەی کە چوومەتە مانچێستەر یونایتد بێ ترس ئەو کارە دەکەم، هەرکاتێک داوای ئەوەم لێ بکرێت جارێکی تر ئەو کارە دەکەمەوە، گرنگترین شت بۆ من بردنەوەیە لەگەڵ یانەكە.

من یاریزانێکم کە هەموو شتێک بەجێدەهێڵم لە یاریگادا بە هەموو ویست و پابەندبوونێکەوە، ئەمەش شتێکە کە بەردەوام دەبم لە ئەنجامدانی هەموو کات، سوپاس بۆ ئێوە و سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە پشتیوانیان كردم.

من دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان گوێم لە پشتیوانی ئێوە بوو بۆ من، بیستنی ناوی من لەسەر یاریگاكە زۆر سۆزداری بوو ، بەڵێن دەدەم کە بە هێزتر و پابەندتر بێمەوە و بۆ من گرنگترین شت یانەكەم و هاوکارەکانمە و ئەو هاندەرانەی کە هەمیشە پشتگیریمان دەکەن”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button