ئینگلتەرا

سەڵاح ژمارەیەکی پێوانەیی لیڤەرپوولی شکاند

یاریگا-محەمەد سەڵاح بووە خێراترین یاریزانی مێژووی لیڤەرپوول کە بگات بە ١٠٠ گۆڵ لەگەڵ یانەکە

ئێوارەی دوێنێ ئەستێرە مسڕییەکە گۆڵی دووهەمی ریدزی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-٣ بەرامبەربوون، ئەوەش ١٠٠هەم گۆڵی سەڵاح بوو لە پریمەرلیگدا بۆ لیڤەرپوول.

ناوبراو پێویستی بە ١٥١ یاری بوو تاوەکو بگات بەو ژمارەیە، ریکۆردی پێشوو بە ناوی رۆجەر هەنت بوو کە بە یەک یاری زیاتر توانیبووی ١٠٠ گۆڵ تۆماربکات.

جگە لەوە، سەڵاح چووە ریزبەندی ١٠ گۆڵکارە مێژووییەکەی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button