ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مانچێستەر سیتی هاتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی كیلیان ئیمباپێ

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت كیلیان ئیمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا یانەی مانچێستەر سیتی هاتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە لە هاوینی داهاتوودا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە شێخ مەنسوری خاوەنی یانە ئینگلیزیەكە گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ یانەكەی كە بە هەر بڕە پارەیەك بێت ئیمباپێ بگوازنەوە ڕیزەكانیان.

وەرزی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ گواستنەوەی گۆڵكارە فەڕەنسیەكە بۆ ڕیزەكانیان و بڕی 180 ملیۆنی پێشكەش بە پاریس كرد بەڵام ڕەتیانكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button