ئه‌وروپائیسپانیا

داهاتووی كومان لە مەترسیدایە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ ئاشكرایانكرد ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داهاتووی لە مەترسیدایە.

كادێز لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بەبێ گۆڵ یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی داهاتووی كومان لە مەترسیدایە ، خوان لاپۆرتا و ئیدارەی یانەكە پلان بۆ ئەوە دادەنێن كە هیچ یاریەكی دیكە كومان ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگرانا لە ئەستۆ نەگرێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە پەیوەندی نێوان لاپۆرتا و كومان تا دێت خراپتر دەبێت و چەند ڕاهێنەرێك پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ئەوانیش ڕۆبەرتۆ مارتینیز، چاڤی و ئەنتۆنیۆ كۆنتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button