ئه‌وروپائینگلتەرا

گۆڵپارێزێكی لیڤەرپول نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی

یاریگا-

یەكێك لە گۆڵپارێزەكانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە هاوینی داهاتوودا.

لۆرێس كاریۆس لە ئێستادا گۆڵپارێزی چوارەمی ڕێدزە لە دوای هەریەك لە ئەلیسۆن بیكەر ، ئەدریان سان میگێل و كایمین كیلهەر.

وەرزی ڕابردوو گۆڵپارێزە 28 ساڵانەكە بە شێوەی خواستن لە یۆنیۆن بەرلین یاری دەكرد و تەنها بەشداری لە پێنج یاریدا كرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی كاریۆس نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە هاوینی داهاتوودا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە یانەی بازڵی سویسری دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گۆڵپارێزەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button