ئاسیائیتاڵیا

کاناڤارۆ چین جێدەهێڵێت

یاریگا-فابیۆ کاناڤارۆ ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، گرێبەستەکەی لەگەڵ گوانگژۆو ئێڤەرگراند هەوەڵشاندووەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی سۆهوی چینی، هۆکاری رۆیشتنی کاناڤارۆ بەهۆی قەیرانە داراییەکانی ئەو یانەوەیە, گوانگژۆو داوایان لە کاناڤارۆ کردووە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە چونکە چیتر ناتوانن موچەکەی بدەن و ئەویش رازی بووە.

وابڕیارە ژێنگ لی کاپتنی یانەکە، ببێتە یاریزان و راهێنەر بەشێوەیەکی کاتی.

کاناڤارۆ  ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو بەڵام بۆ هاوکاری یانەکە زووتر ئەرکەکەی بەکۆتا هات پاش بەسەربردنی چوار ساڵ لەو وڵاتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button