ئەفریقا

ئیتۆ خۆی بۆ سەرۆکی تۆپی پێی کامیرۆن کاندید کرد

ساموێل ئیتۆ لە لیستی کاندیدەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن.

ئەستێرە مێژووییەکەی بارسا و ئینتەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە رایگەیاند لە خۆشەویستی خۆی بۆ کایرۆن و ئارەزووی بۆ تۆپی پێ بڕیاریداوە خۆی کاندید بکات.

ساموێل وتیشی “کاتمان لەبەردەم نەماوە و چاوەڕێکردن بژاردەیەک نیە، کاتی ئەوەیە ئێستا تۆپی پێ مان بنیات بنێینەوە”.

هەڵبژاردنەکان لە ١١-١٢ دا بەڕێوەدەچن و هێشتا یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن بەفەرمی ناوی کاندیدەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

ئیتۆ چوار جار وەک باشترین یاریزانی ئەفریقا هەڵبژێردراوە و سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە بۆ  دوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵەمپیادی سیدنی لە ٢٠٠٠دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button