یاریگا–
رۆنی برۆنسوایک، جێگری سەرۆکی وڵاتی سۆرینام لە تەمەنی 61 ساڵیدا یاری بۆ یانەیەکی وڵاتەکەی دەکات و دەبێتە بە تەمەنترین یاریزان لە مێژوودا.
لە بەردەوامی یارییەکانی کۆنکاکاف واتە یانەکانی کیشوەری ئەمریکای باکوور، لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئینتەر مونتگوتاپۆی سۆرینام و ئۆڵەمپیای هیندۆراس، چیرۆکێکی سەیر رودەدات، کاتێک رۆنی جێگری سەرۆکی سۆرینام لە تەمەنی 61 ساڵیدا یاری بۆ یانەکەی کرد و وەکو کاپتنی یانەکەی دەرکەوت، بەڵام نەیتوانی رێگری لە دۆڕانە قورسەکەی یانەکەی بکات.
رۆنی برۆنسوایک خاوەنی یانەکەیەتی و لە هەمان کاتدا کوڕەکەشی یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات. یاری کردنی ئەم بەرپرسە باڵایە کاردانەوەیەکی زۆری دروستکردووە.