خوله‌کانی دیکە

دایکی رۆناڵدۆ داهاتووی کوڕەکەی دەخاتە گومانەوە

یاریگا
دۆلۆریس ئاڤیرۆ، دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هیوا دەخوازێت پێش مردنی کوڕەکەی بە درێسی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەی ببینێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی ADN de Leão دایکێ ئەستێرەکەی شەیتانە سوورەکان دەڵێت ” کریس پێشتر لە وڵاتەکەی بە درێسی سپۆرتینگ یاری کردووە، بۆیە ئێستاش سەیری یارییەکانی ئەو یانەیە دەکات، منیش پێمگووتووە حەز دەکەم پێش ئەوەی کە بمرم، دەمەوێت دووبارە بە درێسی ئەو یانەیە بتبینمەوە “.

ئەم قسانەی ئاڤیرۆ داهاتووی کوڕە 36 ساڵانەکەی دەخاتە گومانەوە، ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد واژۆ کردووە، بەڵام هاندەرانی ئەو یانەیە نیگەرانن لەوەی پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، یانەکەیان جێبێڵێت و بۆ وڵاتەکەی بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button