ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لە هەموو كات نزیكترە لە دورخستنەوەی ڕونالد كومان

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێك لەگەڵ گرانادای میوانیدا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زۆربەی سەرچاوە نزیكەكانی نزیك بارسێلۆنا كومان وەك ڕاهێنەری بارسێلۆنا بەردەوام نابێت دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر گرانادا ، بێگومان سەرۆك خوان لاپۆرتا دەستیكردووە بە گەڕان بە دوای شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكەدا.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی نزیك لە لاپۆرتا جۆن فیهلز ئاشكرایكرد دوورخستنەوەی كومان زۆر ئاسانە ، كارە سەختەكە دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەكە بۆ ڕاهێنەرەكە.

لای خۆیەوە جیرارد ڕۆمێرۆ ناوی چەند ڕاهێنەرێكی وەك شوێنگرەوەی كومان ئاشكرا كرد ئەوانیش پێرلۆ، كۆنتی، چاڤی، تین هاگ ، بێلسا و لۆڤ پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی كومان.

بابەتی زیاتر

Back to top button