ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێمباپێ هەنگاوێک لە ریال مەدرید نزیک دەبێت

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە نزیکە لەوەی هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە ئانتوان گریزمان هێرشبەری فڕەنسی نزیکە لەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات، بۆیە ئەگەر ئەم گواستنەوەیە سەر بگرێت، ئەوا شازادەکان ناچارن دەستبەرداری ئێمباپێ یاخود نێیمار ببن، لەو کاتەدا یانەی ریال مەدرید دەتوانێت یاریزانە فڕەنسیەکە ئاسانتر بگوازنەوە ریزەکانیان.

گریزمان ماوەیەکە ناوی بە یانەی وڵاتەکەیەوە بەستراوە و پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو یاری بۆ شازادەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button