ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەلێگری: من زۆر توڕەم و دەمانتوانی ئەنجامێكی باشترمان هەبێت

یاریگا-

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی توڕەیە لە ئاستی یاریزانەكانی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەی سی میلان.

یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەی سی میلانی كرد و یاریەكە بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا.

لە دوای یاریەكە ئەلیگری ووتی: من زۆر توڕەم ، گێمی یەكەم ئاستمان زۆر باش بوو بەڵام هیچ لێدانێكمان نەبوو بۆ نێو گۆڵ تەنها یەك لێدان نەبێت.

هەروەها ووتیشی: ئێمە مەترسی دۆڕاندنی یاریەكەمان هەبوو ، هەرچەندە تا یەكسانیان كردەوە كۆنترۆڵی یاریەكەمان كردبوو.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە دەبێت گەشە بكەین و بەرەو پێشەوە بچین ، لەو جۆرە یاریانەدا دەبیت تا دوا خولەك بە باشی یاری بكەیت ، من هەلەم كرد لە گۆڕانكاریەكان.

یوڤێنتوس دوای ئەنجامدانی چوار یاری لەم وەرزەدا تەنها توانیویەتی دوو خاڵ كۆبكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button