ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری حەوت یاریزانی دەبێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هاوینی رابردوو توانیان کۆمەڵێک یاریزانی دیار بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەو یانەیە دەیەوێت لە میرکاتۆی زستانە دەستبەردای حەوت یاریزانی بێت.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، شەیتانە سوورەکان زستانی داهاتوو ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانانە بکەن کە داوای بەشێک لە یاریزانەکانیان دەکەن، لەوانەش لینگارد، مارسیال، ڤان دێ بیک، فیل جۆنز، ئێریک بایی، دایۆت و ئالێکس تێلێسن و ئامانجی ئەو یانەیەش ئەوەیە هاوسەنگی لە داهات و خەرجیەکانی بپارێزێت.

مان یو هاوینی رابردوو تەنها لە گواستنەوەی دوو یاریزان زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە، ئەوانیش رافایل ڤاران و جەیدن سانچۆ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button