ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

وادەی گەڕانەوەی رامۆس دیار نیە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانیا یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەوەتەی پەیوەندی بەم یانەیەوە کردووە، بەهۆی پێکان نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەک بکات.

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری یانە فەرەنسیەکە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر لیۆن لە گەڕی شەشەمی لیگ وەن گووتی ” رامۆس بەباشی راهێنانەکانی دەکات و هیوادارم لە کاتێکی نزیکدا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری بێت و یاریمان بۆ بکات ”.

راهێنەرەکەی شازادەکان باسی لە وادەی گەڕانەوەی سێرخیۆ رامۆس کرد و بێ ئاگایی خۆی لە گەڕانەوەی راگەیاند و نەیشاردەوە تاوەکو ئێستا گەڕانەوەی ئەو یاریزانە یەکلایی بەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button