ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی بۆ پێنج یاری لەدەستدا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ڕیاڵ مەدرید یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی بۆ پێنج یاری داهاتوو لەدەستدەدات.

فێرلاند مێندی یاریزانی باڵی چەپی ڕیاڵ مەدرید بەشداری هیچ یاریەكی یانەكەی نەكردووە لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەهۆی دووبارە سەرهەلدانەوەی پێكانەكەی مێندی ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی دیكە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

لەو ماوەیەشدا ڕیاڵ مەدرید لەگەل یانەكانی ڤالینسیا، ڕیاڵ مایۆركا و ڤیاڕیال لە خولی ئیسپانی یاری دەكات پاشان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەل شێریف تیراسبۆل یاری دەكات و دواتر بەرامبەر ئیسپانیۆل ، پاشان پشووی نێودەوڵەتی دەستپێدەكات و دواتر مێندی دەگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button