ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بایرن میونشن گرێبەستی گۆرێتزكای نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەیان لیۆن گۆرێتزكای نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی بایرن میونشن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی گۆرێتزكای تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گۆرێتزكا بۆ هەژماری فەڕمی بایرن ووتی: دڵخۆشم بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم تا ساڵی 2026 ، لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە سەرجەم نازناوەكانمان بردووەتەوە كە تێیدا بەشداریمان كردووە ، بەڵام دەبێت ئەو سەركەوتنانە دووبارە بكەینەوە.

گۆرێتزكا لەگەڵ بایرن 118 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 25 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button