ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” چوار یاریزانی وەك پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكردووە.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ هەریەك لە یاریزانان لیڤاندۆڤسكی و بیلینگهام و نكونكو و هالەری وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە دەستنیشانكردووە.

– لیڤاندۆڤسكی لە یاری یانەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– بیلینگهام لە یاری یانەكەی بەرامبەر بێشكتاش توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

– نكونكو لە یاری یانەكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی توانی هاتریك تۆمار بكات.

– هالەر لە یاری یانەكەی بەرامبەر سپۆرتینگ لشبۆنە توانی سوپەر هاتریك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button