ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیۆناردۆ: نەیمار ئامادە بوو درێسی ژمارە 10 پێشكەشی میسی بكات

یاریگا-

لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەیان ئامادە بووە درێسی ژمارە 10 پێشكەشی لیۆنێل میسی بكات.

دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەل بارسێلۆنا یانە كەتەلۆنییەكە سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان.

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس ووتی: ‎نەیمار ئامادە بوو درێسی ژمارە 10 پێشكەشی میسی بكات ، بەلام لیۆ ڕەتیكردەوە و ووتی نامەوێت ژمارەی نەیمار وەربگرم ، ئەو ژمارەیە تایبەتە بە خۆی ، ژمارەیەكی دیكە هەڵدەبژێرم.

هەروەها ووتیشی: ‎بیرۆكەی میسی مانەوە بوو لە بارسێلۆنا ، لە مانگی كانونی دووەمەوە پەیوەندیمان هەبوو لەگەڵی ، بەڵام خواستی مانەوە بوو لە یانەكەی ، دوای ئەوەی چیرۆكەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات پەیوەندیمان پێوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button