ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس تەنها بە ئاڵوگۆڕی یەک یاریزانی ریاڵ مەدرید رازیبووە ئێمباپێ بفرۆشێت

یاریگا-پاریس سان جێرمان ئامادەبووە کیلیان ئێمباپی بفرۆشێت بە ریاڵ مەدرید بەڵام تەنها ئەگەر مەدرید ئامادەبێت ڤینیسیوس جونیۆ بداتە یانە فەرەنسییەکە.

هاوینی ئەمساڵ ، تاوەکو کۆتا چرکەی بازاڕی گواستنەوە ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئێمباپێی دا، بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ پاریس بە مەدریدی راگەیاندووە تەنها لە یەک باردا  ئامادەن دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن ئەویش ئەگەر ئامادەن لە بەرامبەردا ڤینیسیوس جونیۆریان پێبدەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەو داواکارییە راستەوخۆ لەلایەن فلۆرەنتینۆ پێرێز رەتکراوەتەوە چونکە سەرۆکەکە عاشقی ڤینیسیوسە و ئامادەنیە بە هیچ نرخێک دەستبەرداری ببێت، ئەمە جگە لەوەی خودی یاریزانەکەش تەنها بیر لە مەدرید دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button