ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ئامادەبوو دەستبەرداری ئێمباپێ بێت

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی دەدا، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری یانە فەرەنسیەکە ئامادەبوو دەستبەرداری یاریزانە لاوەکەی بێت، بەمەرجێک لە بەرامبەردا یانە ئیسپانیەکە دەستبەرداری ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی بەڕازیکی یانەکەی بێت، بەڵام شاهانەکان ئەم ئۆفەرەیان رەتکردەوە و ئێستا ئامانجیانە کە یاریزانەکەی شازادەکان هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ریال مەدرید چەند ئۆفەرێکی پێشکەش پاریس سانجێرمان کرد بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ و دوایین ئۆفەریشیان 170 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام یانە فەرەنسیەکە رەتیکردەوە بەم ئۆفەرە رازی بێت، لە کاتێکدا یاریزانەکەیان چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە،

بابەتی زیاتر

Back to top button