ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا وەڵامی رۆناڵد کومان دەداتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئاشکرای کرد کە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەیان هەموو هەوڵێکی ئەوەیە لە پۆستەکەی نەمێنێت، ئەمڕۆ ناوبراو وەڵامی راهێنەری یانەکەیدایەوە.

سەرۆکی بلاوگرانا لە وەڵامی پرسیارەکەی رۆژنامەنوسی رادیۆی مارکای ئیسپانیا سەبارەت بە کاردانەوەکانی راهێنەری یانەکەی گووتی ” من بڕوایەکی تەواوم بە راهێنەری یانەکەمان هەیە، من ئەوم خۆش دەوێت و ئەویش متمانەیەکی تەواوی بە من هەیە، لە هەمان کاتدا پەیوەندیەکی زۆر راشکاوانەشم لەگەڵی هەیە ”.

پێش ئەوەی خوان لاپۆرتا وەکو سەرۆکی نوێ بارسێلۆنا دەست نیشان بکرێتەوە، دەنگۆیەک هەبوو کە لەگەڵ هاتنی دەیەوێت رۆناڵد کومان لە پۆستی راهێنەرایەتی دووری بخاتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە راهێنەرە هۆڵەندیەکە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی نەبێت.

Back to top button