ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

فەرمی: یۆڤی دوو ئەستێرەی بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ لەدەستدا

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس بەفەرمی رایگەیاند هەردوو یاریزانی هێرشبەر فێدییریکۆ کیێزا و فێدیێریکۆ بێرناردێسکی  بانگهێشتی یەکەم هەفتەی چامپیۆنزلیگ ناکرێن.

یۆڤی پاش سەرەتایەکی خراپ لە خولی ئیتاڵی، لە یەکەم یاری خولی پاڵەوانەکان لە سوید رووبەرووی ماڵمۆ دەبێتەوە. کیێزا بەهۆی پێکان لە یارییەکەی ناپۆلی بەشدارنەبوو ئەمڕۆش راگەیەندرا بانگهێشتی یارییەکەی  ماڵمۆ ناکرێت.

کولوڤێسکی بەشداری مەشقەکانی کردووە و تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی بانگهێشتکردنی دیارنیە بەڵام پێشبینی دەکرێت سبەینێ ئالێگری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایبگەیەنێت.

هەواڵی خۆش بۆ بیانکۆنێری ئەوەیە هەریەک لە دیبالا، دانیلۆ، ساندرۆ، کوادرادۆ و بێنتاکور بۆ ئەو یارییە ئامادەن پاش ئەوەی لە یارییەکەی ناپۆلی بەشدارییان نەکرد بەهۆی بەشدارییان لە پاڵآوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور.

بابەتی زیاتر

Back to top button