ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تووشی قەیرانێکی دارایی گەورەتر دەبێتەوە

یاریگا
ساڵانێکە کۆمپانیای راکوتێن سپۆنسەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەکات، بەڵام ئەم کۆمپانیایە ژاپۆنیە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیان لەگەڵ بلاوگرانا، ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ژاپۆنی راکوتێن کە ساڵانێکە وەکو سپۆنسەری بلاگرانا هاوکاری دارایی ئەو یانەیە دەکات، گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی هاتووە و ئامادەنین گرێبەستەکەیان نوێ بکەنەوە، بۆیە کارگێری ئەو یانەیە لە هەوڵی ئەوەدایە بە زوترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی قوڵتر نەبنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، زۆر کۆمپانیا هەن کە ئامادەن ببن بە سپۆنسەری بارسێلۆنا، بەڵام ئێستا دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لەم یانەیە، کەمترین کۆمپانیا ئامادەیە ببێنە سپۆنسەری یانەکە.

Back to top button