ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌راتێنس

شاژنی بەریتانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە

Korek Telecom

یاریگا
ئیلیزابێت شاژنی دووەمی بەریتانیا دوای ئەوەی ئێما رادوکانۆ تێنسزانی وڵاتەکەیان توانی ناسناوی پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوە بەدەست بێنێت، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەو تێنسزانە دەکات.

شاژنی بەریتانیا لە پەیامەکەیدا هاتووە ” بە بۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانییەتی تێنسی ئەمریکای کراوە پیرۆزباییتان لێدەکەم، ئەم دەستکەوتە گەورەیە بۆ خانمە تێنسزانێکی لاو شانازیەکی گەورەیە، هیچ گومانێکم نیە کە جۆش و خرۆشی تۆ و لەیلای کەنەدی دەبێتە وانەیەکی گەورە بۆ یاریزانەکانی دیکە، هیوای باشترینەکان بۆ تۆ و هاندەرانت دەخوازم، شاژن ئێلیزابێت ”.

ئێمای هەژدە ساڵان دوای ئەوەی توانی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو خۆی بگەینێتە یاری کۆتایی تێنسی کراوەی ئەمریکا، توانی بردنەوە بەرامبەر لەیلا خانمە تێنسزانی نۆزدە ساڵانی کەنەدی بەدەست بێنێت و بۆ جاری یەکەم ناسناوی گراندسلامی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!