ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هالاند دوای بردنەوەكەیان: سوپاس بۆ خوا

یاریگا-

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردنەوەیەكی مێژووی بەرامبەر بایرن لیڤەركوزن تۆمار كرد.

بروسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بایرن لیڤەركوزنی بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەڵمانیا ، هالاند توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە هەژماری فەڕمی بروسیا دۆرتمۆند لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی ئیرلینگ هالاند و مەحمود داودی داناوە و نووسیوویانە: ” سوپاس بۆ خوا ئەزیزم ”.

لای خۆیەوە ئیرلینگ هالاند لە هەژماری فەرمی خۆی تویتەكەی دۆرتمۆندی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی: ” سوپاس بۆ خوا ”.

هێرشبەرە نەرویجیەكە لە پلەی دووەمی گۆڵكارانی بۆندسلیگا دەبیندرێت بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ و لیڤاندۆڤسكی لە پلەی یەكەم دێت بە تۆماركردنی شەش گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button