ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید پێكانی هەیە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە گورزێكی كوشندە بەر ڕیاڵ مەدرید كەوتووە بەوەی ئەستێرەیەكی یانەكەیان تووشی پێكان بووە.

وا بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێلتافیگۆ بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی گاریس بەیڵ بەهۆی ئازارەوە نەیتوانیوە ڕاهێنانەكان تەواو بكات بە هۆی ئازار لە ماسولكەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە گاریس بەیڵ لە دەرەوەی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدریددایە بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ و پێدەچێت بۆ یاری ئینتەر میلانیش نەتوانێت بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button