ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ: میسی و ڕۆنالدۆ باشتر نین لە من

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی باس لە نەبردنەوەی باڵۆن دۆر دەكات.

ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانیدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فەڕەنسی ووتی: ئایا تۆپی ئاڵتوونیت لەدەستداوە؟ بە پێچەوانەوە تۆپی ئاڵتوونی منی لەدەستداوە.

میسی و ڕۆنالدۆ كۆنترۆڵی باڵۆن دۆریان كردووە؟ ئەگەر باسی كوالێتی بكەین ، ئەوان هیچ كوالێتیەكیان لە من زیاتر نیە ، ئەگەر باسی نازناو بكرێت بەێ من چامپیۆنسلیگم نیە.

هەروەها ووتیشی: پێوەرەكانی بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی نازانم ، چونكە من خولیای ئەوە نیم كاتێك تۆ بە كۆمەل كاردەكەیت بێگەمان تاكە كەسێك سوود لەوە وەردەگرێت ، تاك بە تەنها ناتوانێت هیچ بكات ئەگەر تیمەكەی باش نەبێت.

لە كۆتایشدا ووتی: لەناخی خۆمدا پێم وایە كە من باشترینی جیهانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button