ئه‌وروپائینگلتەرا

لێدوانی سۆلشایەر سەبارەت بە بەشداریكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر نیوكاسڵ

یاریگا-

ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێگەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی سەبارەت بە بەشداریكردنی یاری ڕۆژی شەممەی بەرامبەر نیوكاسڵ ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ سۆلشایەر ووتی: ئەوە ڕۆناڵدۆیە و هەمووان باش دەیناسن ، بەشێوەیەكی نایاب لەگەڵ یوڤێنتوس یاری دەكرد و بە هەمان شێوەش ئاستێكی بەرزی لەگەل هەڵبژاردەی پورتوگال پێشكەش كرد.

هەروەها ووتیشی: هەفتەیەكی نایابی لە مانچێستەر بەسەربرد ،بێگومان بە دڵنیاییەوە لە نێو یاریگادا دەبێت لە كاتێكی یاریەكەدا بەرامبەر نیوكاسڵ.

ڕاهێنەرە نەرویجیەكە بەردەوام بوو ووتی: هەمووان دەزانین لە كاروانی وەرزشیدا كریستیانۆ چی بەدەستهێناوە و ئێستاش هاتۆتەوە بۆ بردنەوە و بەدەستهێنانی نازناوەكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button