ئه‌وروپائینگلتەرا

باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

دوای كۆتایهاتنی یاریەكانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو مانگەی خولەكە دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر میچێل ئەنتۆنیۆی وەك باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولەكەی دەستنیشانكرد.

ئەنتۆنیۆ لە مانگی ڕابردوودا لە كۆی ئەنجامدانی سێ یاری توانی چوار گۆڵ بۆ وێستهام تۆمار بكات و تا ئێستا گۆڵكاری خولەكەیە.

هەریەك لە یاریزانان میچێل ئەنتۆنیۆ و ماركۆس ئەلۆنسۆ و بن ڕەحمە و ئیرێك دایەر و گرای و گرینوود پاڵێوراو بوون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە و دواجار هێرشبەرەكەی وێستهام خەڵاتەكەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button