ئه‌مریکا

میسی: ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی ئەم كاتە بووم

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووبارە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی نازناوی كۆپا ئەمریكا.

ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە پۆلیڤیای بردەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و لیۆنێل میسی توانی هاتریك تۆمار بكات لەو یاریەدا.

لە دوای یاریەكە ئەفسانەكەی تانگۆ ووتی: ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی ئەم كاتە ئەكەم ، ئەمە خەونی من بوو، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر هاتە دی، هیچ جێگایەک لێرە (بوێنۆس ئایرس) باشتر شک نابەم تا ئاهەنگی بردنەوەی کوپا ئەمەریکای تیادا بگێڕم. دایکم و براکانم ئەمشەو لێرەن، زۆریان ئازار چەشت بە دۆڕانەکانم، هەربۆیەش یەکجار دڵخۆشم کە سەرکەوتنەکانم دەبینن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button