ئه‌وروپائینگلتەرا

لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یەكەم ڕۆژیدا لە ئۆلد ترافۆرد دوای گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد

یاریگا-

لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دووبارە گەڕانەوەی بۆ ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان.

لە كۆتا ڕۆژەكانی بازاڕی گواستنەوەدا هاوینەدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە ڕیزەكانی یانەكەی پێشووتری و گەڕایەوە ڕیزی مانچێستەر یونایتد.

ڤیدیۆی دووبارە دەركەوتنەوەی دۆن لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد:

لێدوانەكانی دۆن بۆ كەناڵی فەرمی مانچێستەر:

– من لە ماڵەكەی خۆمم.

– وەك پێشتر ووتم ڕابردوو زۆر باش بوو زۆرم بەدەستهێنا بەم درێسەوە ، ئێستاش لێرە نیم بۆ بەسەربردنی پشوو من لێرەم بۆ دووبارە بردنەوە.

– من توانای ئەوەم هەیە و هاوتیمەكانیشم ئەو توانایەیان هەیە ، من ئامادەم دەستپێبكەم ، ئەوە دەرفەتێكی باشە بۆ من و یانەكە و هاندەران هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بڕۆین ، لەو باوەڕەدام لە سێ بۆ چوار ساڵی داهاتوودا شتانێكی گەورە بەدەست دەهێنم.

– من زۆر دڵخۆشم ، لە لوتكەی دڵخۆشیدام كە گەڕاومەتەوە ، هەرگیز بیرم لە گەڕانەوە نەدەكردەوە ، من زۆر بە جۆش و خرۆشم بۆ دەستپێكێكی باش ، من دلخۆشم ، خێزانەكەم دلخۆشە ، منداڵەكانم دڵخۆشن ، هەمووان دڵخۆشین.

– بێگومان هەست بە دلەڕاوكێی دەكەم ڕۆژی شەممە ،بەڵام ئێستا من زیاتر پێگەشتووم و شارەزایم زیاترە ، من ئامادەم و فشار دەخەمە سەر سۆلشایەر تا ڕۆژی شەممە بە سەرەكی بەشداری بكەم.

– یادگاری خۆشمان درووست كرد ،بەڵام ئێستا سەردەمێكی نوێیە لەگەڵ نەوەیەكی نوێ ، من لێرەم بۆ دووبارە بردنەوە.

– یاریزانی نوێ ،هاوڕێی نوێ و لاو ،لەو باوەڕەدام كە توانایەكی نایابیان هەیە.

– من لێرەم بۆ دووبارە نووسینەوەی مێژوو.

– خەڵك باسی تەمەن دەكەن بەڵام دەبێت بزانن من جیاوازم ، من جیاوازم ، من جیاوازم لە خەڵكی دیكە ، لە ماوەی ئەو چەندین ساڵەدا ئەوەم نیشانداوە ، ئەم ساڵیش وەك ئەو ساڵانەی دیكە دەبێت.

– من لێرەم بۆ ئەوەی مێژوو بنووسینەوە و مانچێستەر لەو شوێنەدا دابنێین كە شایەنیەتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button