ئه‌وروپائیسپانیا

گریزمان: 10 ڕۆژم بە بێ خەو بەسەربرد پێش گەڕانەوەم بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا-

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كە بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە دووبارە گەڕانەوەی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی پێشووی.

لە كۆتا كاتژمێرەكانی مێركاتۆی هاوینەدا گریزمان ڕیزەكانی بارسێلۆنای جێهێشت و بەشێوەی خواستن و مافی كڕینەوەی بەرەو ئەتلەتیكۆ مەدرید گەڕایەوە.

لە لێدوانیدا گریزمان بۆ ماڵپەڕی فەڕمی ئەتلەتیكۆ مەدرید: من ڕازیم و زۆر دڵخۆشم ، 10 ڕۆژم بە بێ خەو بەسەربرد چونكە چاوەڕوانی ئەم ساتە بووم و ئێستاش لەگەل خێزانەكەم چێژی لێ دەبینین.

هەروەها ووتیشی: من هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی لەو ئاستەدا بم كە یانەكەم ئەو هەمووە هەوڵەی داوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەم ، دەمویست بەهەر شێوەیەك بێت بگەڕێمەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەتلەتیكۆ مەدرید هەمیشە باشترین شوێن بووە بۆ من ، هەست بە دڵخۆشی دەكەم لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا.

لە ماوەی یەكەمیدا لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە 257 یاریدا 133 گۆڵی تۆمار كردلە ماوەی ساڵەكانی 2014 بۆ 2019.

بابەتی زیاتر

Back to top button