ئیتاڵیاگرنگترین

زیانی ساڵانەی یوڤێنتۆس دوو هێند بووە

یاریگا-زیانەکانی یانەی یوڤێنتۆس لە راپۆرتی دارایی کۆتایی وەرزدا دوو هێند بووە بەرامبەر بە ساڵی رابردوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەن، یۆڤی لە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا بڕی ١٦٤ ملیۆن پاوەند زیانی هەبووە و ئەمەش دوو هێندەی ساڵی پێشووە.

ژمارەکان فەرمی نین و پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا یۆڤی راپۆرتی ساڵانەی رابگەیەنێت بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکە زیانەکان نزیکی ئەو ژمارەیە دەبن.

یاسای فرۆشتنی نیوەی بلیەتەکانی یاری زیانێکی گەورەی بە یۆڤی گەیاندووە چونکە ئەو یانەیە خۆی خاوەنی یاریگاکەیەتی و قازانجی بلیت سەرچاوەیەکی داهاتی گەورەیانە، ئەمەش بە پێچەوانەی یانەکانی دیکە کە خۆیان خاوەنی یاریگاکە و خاکەکەی نین.

بەشێکی زیانەکانی یانەکە لە موچە خەیاڵییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دێت کە دەگەیشتە ٢٨ ملیۆن پاوەندی ساڵانە، ئەم پارەیەش زیاتر لە موچەی سەرجەم یاریزانەکانی یانەکانی وەک ئودێنزی هێڵاس ڤیرۆنا و سپیزیا.

ئەمە چوارەم وەرزی دوای یەکە لە لێکدانەوەکانی کۆتایی وەرزدا، یوڤێنتۆس لە زەرەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button