ئه‌وروپا

بەیڵ: نەمزانیوە كە ڕیاڵ مەدرید پیرۆزباییان لێكردووم بۆ تۆماركردنی سێ گۆڵەكەم

یاریگا-

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند كە نەیزانیوە ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا پیرۆزباییان لێكردووە سەبارەت بە تۆماركردنی هاتریكەكەی.

لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بیلاڕوس گاریس بەیڵ بە تۆماركردنی هاتریك توانی سێ خاڵ پێشكەشی هەڵبژاردەكەی بكات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكەیان بردەوە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا گاریس بەیڵ ووتی: هاندەرانی تۆپی پێ لە خولەكێكدا خۆشیان دەوێیت و لە خولەكێكیشدا ڕقیان لێتە.

هەروەها ووتیشی: نەمزانیوە كە هەژماری فەرمی ڕیاڵ مەدرید پیرۆزباییان لێكردووم سەبارەت بە تۆماركردنی هاتریكەكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button