فه‌ره‌نسا

هێرشە توندەکەی ناسڕ خلێفی بۆ سەر سوپەرلیگ

یاریگا-ناسڕ خلێفی دەڵێت سەرنج ناخاتە سەر شکستخواردووەکان و سوپاسی ئەلیکساندەر چیفیرین دەکات بۆ راگرتنی سوپەرلیگ.

پاریس سان جێرمان یەکێک نەبوو لەو یانانەی بانگهێشتی سوپەرلیگ کران، دوابەدوای راگەیاندنی ١٢ یانە سەرەکییەکەش، خلێفی رۆڵی هەبوو لە هەوڵەکان بۆ راگرتنی ئەو خولە.

لە نوێترین لێدوانیشیدا وتی “پێویستە بۆ پێشەوە بڕوانین بەڵام پێش ئەوە دەمەوێت کەمێک بگەڕێمەوە دواوە، بۆ ئەوەی شتێک بڵێم لەسەر “نا سوپەرلیگ” چونکە نامەوێت سەرنج بخەمە سەر شکستخواردووەکان. بەیەکەوە بەرگریمان لە بەرژەوەندی تۆپی پێی ئەورووپی کرد بۆ یاریزانان، یانەکان، خولەکان و یەکێتییە وەرزشییەکان وە بە تایبەت بۆ هاندەران. بۆیە سوپاس ئەلیکساندەر چیفیرین بۆ پارێزگاریکردن لە تۆپی پێی ئەورووپا”.

هێرشەکەی خلێفی ناراستەوخۆ بۆ ریاڵ مەدرید و فلۆرەنتینۆ پێرێزە و لە ئێستادا نێوانی ئەو دوو یانەیە زۆر خراپە بەهۆی هەوڵەکانی مەدرید بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button