ئه‌وروپاگرنگترین

ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دیاریدەكات

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێی وایە كە خۆی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

ڕۆژنامەنووس پیرس مۆرگان لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گفتوگۆیەكی نێوانیان لەگەل كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڵاودەكاتەوە.

مۆرگان پرسیار لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات سەبارەت بە باشترین یاریزان یاری بەرامبەر كردبێت و لە وەڵامدا دەڵێت: بێگومان میسی ئەو باشترین یاریزانە یاریم بەرامبەر كردبێت.

ڕۆژنامەنووسە بەریتانیەكە ئاماژەی بەوەش كرد كە دۆن پێی ووتوە دەبێت تەنها پرسیارم لێ بكەیت كە باشترین یاریزانی مێژوو كێیە و لە وەڵامدا بە پێكەنینەوە پێم ووتوە پێم وابێ من وەلامەكە دەزانم ، لە كۆتایشدا كریستیانۆ چاوێكی داگرتووە ئاماژەی بە خۆی كردووە و پێی وایە كە خۆی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button