فه‌ره‌نسا

یاریزانێکی پێشووی پاریس سان جێرمان پاش ٣٩ ساڵ بێ هۆشی گیانی سپارد

یاریگا-جیان پیێر ئەدامس بەرگریکاری پێشووی فەڕەنسا و پاریس سان جێرمان لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بەسەربردنی ٣٩ی ساڵی ژیانی لە بێ هۆشی دا.

ئەدامس لە ساڵی ١٩٨٢دا بڕیار وابوو لە نەخۆشخانەی لیۆن نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ بکرێت، بەڵام هەڵەیەک روویدا لە کاتی وەرگرتنی بەنجی گشتی و هەرگیز هۆشی نەهاتەوە.

ناوبراو ٢٢ یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەنجامدا و بەنیاز بوو پاش کۆتایی هاتنی کاروانی وەرزشی ببێتە راهێنەر، بەڵام بەر لەوە ویستی لەو ئازارەی ئەژنۆی رزگاری ببێت و بێ ئاگا لەوەی نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێری لە نیوەی زیاتری ژیانی بێ بەشی دەکات.

ئەدامس زۆربەی ژیانی وەرزشی لەگەڵ نیس  بەسەربرد و ئەمڕۆ راگەیەندرا بەیەکجاری گیانی سپاردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button